لە نەخۆشخانەی هیوا 484 نەخۆش چاندنی مۆخیان بۆ ئەنجامدراوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
لە ساڵی 2016وە تا كۆتایی 2025 لە سەنتەری چاندنی مۆخی ئێسكی نەخۆشخانەی هیوا 484 نەخۆش چاندنەوەیان بۆ ئەنجامدراوە.
نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی ئامارێكی سەبارەت بە چاندنی مۆخ لە نەخۆشخانەكە بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لە سەرەتای ساڵی 2016 تا كۆتای سالی 2025 كۆی گشتی ئەو نەخۆشانەی كە چاندنی مۆخیان بۆ ئەنجامدراوە بریتیە لە (484) نەخۆش لە هەردوو جۆری چاندن، كە بریتین لە (293) جۆری یەكەم(Autologous) واتە خۆوەخواز، هەروەها (191) جۆری دووەم (Allogenic) واتە لە نزیكترین كەسی خێزانەكەی مۆخەكەی وەردەگیرێت وكاری چاندنەكەی بۆ ئەنجام دەدرێت.
نەخۆشخانەی هیوا باسی لەوەشكردوە، سەرەرای بوونی قەیرانی دارایی لە هەرێمی كوردستان كاری چاندنی مۆخ لە سلێمانی ببێ بەرانبەر بۆ نەخۆش ئەنجام دەدرێت، لە كاتێكدا كاری چاندنی مۆخ لە دەرەوی ووڵات بۆ یەك نەخۆش بڕی 77 ملیۆن دینار تێچووەكەی دەبێت.
رونیشكراوەتەوە، ئەم سەنتەرە لەلایەن تیمێكی وڵاتی ئیتاڵیا سەرپەرشتی دامەزراندن و وەرگرتنی نەخۆشیان دەكرد، پاشان لەلایەن پزیشكانی پسپۆرانی نەخۆشیەكانی خوێن و پسپۆریە جیاوازەكان كاری چاندنی مۆخ ئەنجامدرا.
نەخۆشخانەی هیوا ئاشكرایكرد، وەك تاكە سەنتەری هەرێمی كوردستان و عیراق چاندنی مۆخی ئێسك لەم سەنتەرە بێ بەرانبەر ئەنجامدەدرێت لە زاخۆ و تا بەسرە.
بەپێی ئامارەكەی نەخۆشخانەی هیوا ژمارەی نەخۆشەكان دابەشبوون بەسەر شارەكانی هەرێمی كوردستان و شارەكانی تری عیراق، سلێمانی: 222 نەخۆش هەولێر: 129 نەخۆش دهۆك: 22 نەخۆش
هەڵەبجە: 9 نەخۆش زاخۆ: 7 نەخۆش شارەكانی دیكەی عیراق: 95 نەخۆش

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group