نەوا-
ئەركان بیبانی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرەنگاربونەوەی مادە هۆشبەرەكانی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەساڵی 2025دا و لە چوارچێوەی چالاكییە هاوبەشەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكەیاندا لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكانی حكومەتی عیراق توانراوە 13 گەورە بازرگانی مادە هۆشبەرەكان دەستگیر بكرێن.
ئاماژەی بەوەشدا، لەو چالاكییانەدا دەستبەسەر بڕی 1575 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیراوەو لیژنەی عەمباركردن و لەناوبردنی مادە هۆشبەرەكانیش بڕی 1356 كیلۆو 758 گرام مادەی جۆراوجۆریان سوتاندوەو لەناویان بردووە.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرەنگاربونەوەی مادە هۆشبەرەكان ئاماژەیوەشكرد، 1297 دۆسیە كە لە دادگاكان یەكلا كراونەتەوە پلەی بنبڕیان وەرگرتوە، هەروەها 601 تۆمەتباریش دوای تەواوكردنی ماوەی سزای یاساییان ئازاد كراون.