ساڵی رابردو زیاتر لە 16 هەزار منداڵ لەنەخۆشخانەی ئافرەتانی هەولێر لەدایكبون

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
شادان شیروان حەیدەری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایكبونی هەولێر لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لەساڵی رابردودا 16 هەزارو 676 منداڵ لە نەخۆشخانەكەمان لەدایكبون.
وتیشی، ژمارەی كوڕ 8 هەزارو 417 منداڵ بوە، لەبەرامبەردا 8 هەزارو 259 كچ لەدایكبون، هەروەها 416  حاڵەتی لەدایكبونی دووانەو 10  حاڵەتی سیانەش تۆمار كراون.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئافرەتانی هەولێر راشیگەیاند، هەر لەساڵی رابردودا نەخۆشخانەكەیان پێشوازی لە 75 هەزارو 607 سەردانیكەر كردوە، هەروەها لەبەشی منداڵە ناكامەكان 7 هەزار و 996 منداڵ خەوێنراون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group