رۆژی چوارشەممە هەردو سەرۆكی یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
رۆژی چوارشەممە 11/2 بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هاوینەهەواری پیرمام كۆدەبنەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بڵاوكراونەتەوە، تەوەری سەرەكی كۆبونەوەكەی نێوان مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی یەكلاییكردنەوەی كاندیدێكی هاوبەشی كوردە بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق.
پێشتریش سەرۆكی یەكێتی لەگەڵ سەرۆكی پارتی كۆبونەوەی كردوەو تاوتوێی پرسەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت و هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عیراقیان كردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group