لەبارەی پسوڵەی خۆراكەوە ئاگاداریی دەدرێتە هاووڵاتییانی سنوری سلێمانی

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
پسوڵەی خۆراكی سلیمانی هاووڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت چەند خزمەتگوزارییەك چالاكبووە.
بەڕێوەبەرایەتی پسوڵەی خۆراكی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە، لە ئێستادا لە فۆڕمی ئەلیكترۆنی خۆراك چەند خزمەتگوزارییەك كارا بووە و دەتوانن بەكاریبهێنن.
بەپێی ئاگادارییەكەی بەڕێوەبەرایەتییەكە خزمەتگوزارییەكان بریتین لە:
یەكەم- لابردنی بلۆك (نوێ بوونەوە+گەشتیار(.
دووەم- خاوەن پێداویستی تایبەت
سێیەم - كوژاندنەوەی مردوو
چوارەم - بلۆك كردنی خاوەنی كۆمپانیاو پلە باڵاكان

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group