رێباز حەملان: شاندێكی باڵای حكوومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات
3 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا رایگەیاند، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا شاندێكی باڵای حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات، وتیشی، یەكێك لە ئامانجە سەرەكییەكانی ئەم سەردانە، تاوتوێكردنی ئەو رێنمایی و رێكارە نوێیانەیە كە لە خاڵە سنوورییەكان و گومرگەكانی عێراقدا جێبەجێ دەكرێن، بە تایبەت پرسی "سیستەمی ئەسیكۆدا"، كە كێشەی گەورەی بۆ خاوەنكار و كۆمپانیاكانی هەرێمی كوردستان دروست كردووە و بوەتە ئاستەنگ لەبەردەم جووڵەی بازرگانی
رێباز حەملان ئاماژەی بەوەشكرد، جگە لە پرسی گومرگ، شاندەكەی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەكان، گفتوگۆ لەسەر پشكی هەرێم لە بودجەی ساڵی 2024 و پرسی رادەستكردنی داهاتی ناوخۆ دەكەن، ئامانج لەم گفتوگۆیانە گەیشتنە بە لێكتێگەیشتنێكی نوێ بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشە داراییانەی كە لە نێوان هەولێر و بەغدا ماونەتەوە.