شارەزایەكی كەشناسی: شەپۆلێكی بەفربارین بەڕێوەیە بۆ هەرێمی كوردستان
3 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
هەڤاڵ گەڵۆزی شارەزایی كەشناسی ڕایگەیاند: شەپۆلی بارانبارین لە مانگی شوبات واتا ئەم مانگەی تێیداین كۆتایی نەهاتووە، دووبارە كەشی ناسەقامگیر ڕوو لە ناوچەكەمان دەكات و دابارین بەردەوام دەبێت و لە چەند ڕۆژی كۆتایی ئەم مانگە، بەفر و باران دەستپێدەكاتەوە.
باسی لەوەشكرد، پێشبینیدەكرێت لە مەودای نێوان 22ی شوبات بۆ 28ی شوباتی 2026، شەپۆلێكی دیكەی بەفر و باران سەرجەم ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە، لەو ماوەیەشدا سەرمای زستان بۆ چەند ڕۆژێكی دیاریكراو دەگەڕێتەوە.
ئەو كەشناسە وتیشی لە كۆتایی ئەم مانگە، بەهۆی هاتنی بارستەهەوایەكی ساردی جەمسەریی شێدار بۆ ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە.