تائێستا زیاتر لە یەك هەزار بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیركراون

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لە دوەمین كۆنفرانسی بەرەنگاربونەوەی مادەی هۆشبەر كە بە ناونیشانی (كوردستان بێ مادەی هۆشبەرو كارتێكەرە عەقڵییەكان) دەستیپێكرد، دیندار زێباری رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە حكومەتی هەرێم رایگەیاند، هەرێمی كوردستان لە پرۆسەی بەرەنگاربونەوەی ئەم دیاردەیەدا گەشەكردن و پێشكەوتنی 65%ی بەخۆوە بینیوە.  
دیندار زێباری وتیشی: هەوڵەكان بۆ بنبڕكردنی مادەی هۆشبەر چڕتر كراونەتەوە، تائێستا زیاتر لە یەك هەزار بازرگانی مادەی هۆشبەر لەلایەن دەزگا پەیوەندیدارەكانەوە دەستگیركراون و لەلایەن دادگاكانەوە سزادراون. 
رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان باسی لەوەشكردوە، ئامانجی سەرەكی حكومەت گەیشتنە بەكوردستانێكی بێ مادەی هۆشبەر بۆیە لەم كۆنفرانسەدا كە كۆبونەتەوە بۆئەوەیە بزانن ئاڵنگارییەكان چین و چۆن دەتوانن بە پلانێكی تۆكمەتر روبەڕوی ئەو مەترسیانە ببنەوە كە رووبەڕوی كۆمەڵگەكەیان دەبنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group