ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیان لەسەر دامەزراندنی بەشە پزیشكییەكاندا

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
دامەزراندنی دەرچوانی بەشە پزیشكییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەنگی لەسەر دراو بە وتەی پەرلەمانتارێكیش ئەو دامەزراندنە دەرچوانی ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
غالب محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردوەتەوە، لە پەرلەمانی عیراق دەنگدرا لەسەر دامەزراندنی دەرچوانی بەشە پزیشكییەكانی عیراق، ئەم بڕیارە دەرچوانی بەشە پزیشكیەكانی كورد لە كەركوك و خانەقین و جەلەولا ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم دەگرێتەوە.
راشیگەیاندوە، ئەم بریارە دەرچوانی ئەمساڵ و ساڵەكانی رابردوش دەگرێتەوە، هەمو دەرچویەكیش دەتوانێت نوسراو پێشكەش بكات بەوانەی پێشتریش كە ناویان نەهاتوەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group