بەم نزیكانە نوری مالیكی پاشەكشە لە پۆستی سەرۆك وەزیران دەكات

4 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
ئەحمەد موسەوی جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی سادقون لە پەرلەمانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی "العهد"رایگەیاند، ئەمریكا پەیامی نوێی بۆ بەرپرسانی عێراق ناردووە بەوەی ئەگەر پێداگربن لەسەر كاندیدكردنی نوری مالیكی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران، ئەوا سزا بەسەر بانكی ناوەندی و كۆمپانیای سۆمۆو وەزارەتی دەرەوەو وەزارەتی بەرگریدا دەسەپێنێت، وتیشی، ئەمە دواین هەڵوێستی ئەمریكا.
ئاماژەی بەوەشدا، بەپێی زانیارییەكانی ئەوان مالیكی لەم یەك  دوو رۆژەدا پاشەكشە دەكات و رێككەوتن لەسەر كەسێكی تر دەكرێت و ناوەكەی رادەگەیەنرێت، بۆ ئەوەی دانیشتنی پەرلەمان رێكبخرێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، تا كاندیدكی سەرۆك وەزیران رابسپێرێت.
 جەختیشیكردەوە، سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە كۆبونەوەی بەردەوامدان بۆ چارەسەركردنی ئەم پرسە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group