كەشناسی عێراق: لە ئەمڕۆوە باران بارین دەستپێدەكات

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
كەشناسی عێراق رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە پلەكانی گەرما لە عیراق و هەرێم نزمدەبنەوە .
دەستەی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراق بڵاویكردەوە، لە ئەمڕۆوە پاڵەپەستۆیەكی نزم روو لە ناوچەكان دەكات و كاریگەرییەكەی زیاتر لەسەر شارەكانی هەرێمی كوردستان دەبێت و كەمتر كاریگەری لەسەر ناوەڕاست و باشوری عیراق دەبێت. 
راشیگەیاند، لە ئەمڕۆوە باران بارین دەستپێدەكات و رێژەكەی بەپێی ناوچەكان دەگۆڕێت و لە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی ئەگەری باران بارین زیاتر دەبێت و رەنگە هەموو ناوچەكان بگرێتەوە، هەروەها پێشبینی بەفر بارینێكی كەم دەكرێت لە ناوچە بەرزەكان. 
كەشناسی عیراق ئاماژەی بەوەشدا، پلەكانی گەرما لە ئەمڕۆوە نزم دەبنەوە و تا چەند رۆژێك پلەكان بە نزمی دەمێننەوە، هەروەها رۆژی پێنجشەممە خێرایی با زیاد دەكات و دەبێتە هۆی خۆڵبارین بە تایبەت لە ناوەڕاست و رۆژئاوای وڵات و بەهۆیەوە ئاستی بینین كەمدەبنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group