شارەزایەكی بواری ئابووری: نرخی‌ نەوت پەیوندییەكی‌ پێچەوانەی‌ لەگەڵ‌ ماوەی‌ جەنگ هەیە

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
نەبیل مەرسومی شارەزای بواری ئابووری عێراقی‌ دەربارەی‌ كاریگەری‌ بەرزبوونەوەی‌ نرخی‌ نەوت لە بازاڕەكانی‌ جیهان لەسەر جەنگی‌ ئێران لەگەڵ‌ ئەمریكا و ئیسرائیل لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) نووسیویەتی‌، نرخی‌ نەوت پەیوندییەكی‌ پێچەوانەی‌ لەگەڵ‌ ماوەی‌ جەنگ هەیە،تا نرخی نەوت بەرزبێتەوە ماوەی جەنگەكە كورتتر دەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، بەرزبوونەوەی گەورەی نرخی نەوت بۆ ماوەیەكی تاڕادەیەك درێژ دەبێتە هۆی هەڵاوسان و ئاستەنگ بۆ گەشەكردن و هەلی‌ كارەكان دروست دەكات.
ئاشكراشیكرد، ئەم بەرزبونەوەیەی نرخی نەوت لەگەڵ یەكێك لە ئامانجە ستراتیژییەكانی سیاسەتی ترەمپ كە دابینكردنی بەنزینی هەرزانە بۆ هاوڵاتی ئەمریكی، یەكناگرێتەوە.
ئەمەش لەكاتێكدایە كە لەگەڵ‌ دەستپێكردنی‌ هێرشی‌ ئیسرائیل و ئەمریكا بۆسەر ئێران لە شەممەی‌ رابردوودا نرخی‌ نەوت لە بازاڕەكانی‌ جیهان بەشێوەیەكی‌ بەرچاو بەرزبووەتەوە بەجۆرێك ئەمڕۆ نرخی‌ بەرمیلێك نەوتی‌ برێنت گەیشتە سەروو 92 دۆلار.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group