داخستنی ئاسمانی عیراق 72 كاتژمێری تر درێژكرایەوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عیراق بڕیاریدا ماوەی داخستنی ئاسمانی وڵات بەڕوی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكاندا بۆ ماوەی 72 كاتژمێری دیكە درێژ بكاتەوە وەك رێكارێكی كاتی و خۆپارێزیی.
دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردوە، بڕیاری داخستنی ئاسمانی عیراق سەرجەم ئەو فڕۆكانە دەگرێتەوە كە دێنە ناو وڵاتەكە، یان لێیەوە دەڕۆن، یان بە ئاسمانی عیراقدا تێدەپەڕن، بڕیارەكەش تا كاتژمێر 12ی نیوەڕۆی رۆژی سێشەممەی داهاتو بەردەوام دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group