نەوا-
ئەندرێ كێلین باڵیۆزی رووسیا لە بەریتانیا رایگەیاند ، ڕووسیا لە شەڕی دژی ئێراندا بێلایەن نییە و مۆسكۆ پشتیوانی لە تاران دەكات
باسی لەوەشكرد، لەگەڵ ئێران دوو دراوسێین و پەیوەندییەكی باشمان هەیە ، بەڵام ئاماژەی بە هیچ هاوكاری و یارمەتیەك نەكرد بۆ ئەو وڵاتە
سەبارەت بە بۆچوونی وڵاتانی رۆژئاوا باڵیۆزی رووسیا دەڵێت، وڵاتانی رۆژئاوا لەم شەڕەدا ئێران بە خەتاباری هەموو شتێك دەزانن ، بەڵام باسی ئەوە ناكرێت ئەمریكا و ئیسرائیل دەستپێشخەربوون لە هێرشكردنە سەر تاران،هۆشداری ئەوەشیدا كە باشترین بژاردە ئەوایە هێرشەكان ڕابگیڕێن ، كۆتایی بەشەر بهێنریت .