نەوا-
زنجیرەیەك هێرشی درۆنی كرانە سەر گوندی زڕگوێزەڵە و بەوهۆیەوە، چەند كەسێك بوونە قوربانی.
لە كاتژمێر 07:30 خولەكی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممەوە، 11ـی ئادار، زنجیرەیەك هێرشی درۆنی كراونەتە سەر گوندی زڕگوێزەڵە لە ناوچەی زڕگوێزی پارێزگای سلێمانی.
بە گوێرەی زانیارییەكان، لە ئەنجامی هێرشەكان، كەسێك گیانی لە دەست داوە و دوو كەسی دیكەش بریندار بوون.
ئەمە لە كاتێكدایە، لە چەند رۆژی رابردووشدا، گوندەكە چەند جارێكی دیكە بە درۆن هێرشی كراوەتە سەری.