لەهەولێر دەستكرا گرتنەبەری رێكاری نوێ بۆ فرۆشتنی غازی شلی ماڵان

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئاشكرایكردوە، بەمەبەستی كۆنترۆڵكردنی هەڵكشانی نرخی غازی شلی ماڵان و وەك هەنگاوی یەكەم لەپارێزگای هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێر لەڕێگای بریكاری گەڕۆكەوەو بەكارتی ئەلیكترۆنی كە پێشتر لەڕێگەی بریكارەكانی خۆراك دابەشكرابو بەسەر هاوڵاتیاندا دەستبەدابەشكردنی غاز بۆ ماڵان دەكات.
راشیگەیاندوە، هەر 30 رۆژ جارێك هاوڵاتیان دەتوانن لە ڕێگای ئەم سیستمەوە بەكارتی ئەلیكترۆنی 2 بوتڵ غاز بەنرخی فەرمی 8 هەزارو 500 دینار لەڕێگای بریكارە گەڕۆكەكانی غازەوە وەربگرێت، لەڕۆژانی داهاتوشدا لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی پارێزگاكانی دیكە سیستم و رێگای گونجاو دەگیرێتەبەر.



شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group