نەوا-
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە لە بەیاننامەیەكدا گەیشتنی یەكەم فڕۆكەی هێڵە ئاسمانییەكانی عێراقی بۆ فڕۆكەخانەی عەرعەر ڕاگەیاند.
باسی لەوەشكرد، یەكەم گەشت لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی قاهیرە بەڕێكەوتووە بۆ گواستنەوەی ئەو سەرنشینە عێراقییانەی لە وڵاتی میسر گیریان خواردووە بۆ فڕۆكەخانەی عەرعەر لە شانشینی عەرەبی سعوودیە ، دواتریش بە وشكانی لە ڕێگەی دەروازەی سنووری عەرعەرەوە دەگوازرێنەوە بۆ ناو خاكی عێراق.
ئەمەش لە كاتێكدایە،لە ئێستادا هەوڵەكان چر كراونەتەوە بۆ گەرانەوەی ئەو هاوڵاتیانەی لە دەرەوی وڵات بوون و بەهۆی جەنگی ئەمریكا و ئیسرائیل دژی ئێران گیریان خواردوە.