ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی: روسیا فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ تاران دابین دەكات

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سەرۆكی ئۆكراین دەڵێت، روسیا فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ تاران دابین دەكات، بۆ هێرشكردنە سەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل لە ناوچەكەدا.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكراین لە چاوپێكەوتنێكی تایبەتدا لەگەڵ كەناڵی سی ئێن ئێنـی ئەمریكی رایگەیاند، كە روسیا فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی جۆری "جیران" كە كۆپیكراوی "شاهید"ی ئێرانە بۆ تاران دابین دەكات بە مەبەستی بەكارهێنانیان لە هێرشكردنە سەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل لە ناوچەكەدا. 
ئاماژەی بەوەشدا، كە بەكارهێنانی ئەم درۆنانە، كە ئێستا لە ناوخۆی روسیا بەرهەم دەهێندرێن، دژی بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا راستییەكی حاشاهەڵنەگرە و%100 پشتڕاستكراوەتەوە.
ئەمە لە كاتێكدایە، كە گرژییەكانی ناوچەكە گەیشتوونەتە لوتكە، بەتایبەت دوای ئەوەی لە 28ی شوباتدا ئەمریكا و ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیی فراوانیان دژی تاران دەستپێكرد بە پاساوی هەڕەشەی ئەتۆمی، كە تێیدا چەندین سەركردەی باڵای ئێران كرانە ئامانج.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group