وەزارەتی پێشمەرگە: بەهۆی هێرشی درۆنییەوە سێ پێشمەرگە بریندار بون

1 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، دوو بارەگای یەكەكانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە هەردوو پارێزگای هەولێرو سلێمانی كرانە ئامانجی هێرشی درۆنی كە بەداخەوە لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا سێ پێشمەرگە برینداربون.
راشیگەیاندوە، ئەم دەستدرێژییە نابەرپرسانەیە لە كاتێكدایە كە پێشتریش چەندینجار بارەگاكانی هێزی پێشمەرگە روبەڕوی بۆردومان بونەتەوە،  فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق و فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانیان لەو پێشێلكارییانە ئاگادار كردوەتەوە.
 وەزارەتی پێشمەرگە راشیگەیاندوە، بە توندی سەركۆنەی ئەم كردەوە تیرۆریستیانە دەكەن و داوا لەفەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق دەكەن بە ئەركی یاسایی خۆی هەستێت و سنورێك بۆ ئەم دەستدرێژییە ناوخۆییانە دابنێت و پێویستە هەنگاوی خێراو بەپەلە بنرێت بۆ رێگریكردن لەو گروپە لەیاسا دەرچوانە بۆ دوبارەنەكردنەوەی ئەم كردەوانە كە دەبنە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەكە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group