نەوا-
سەرۆكی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە رایگەیاند، بەهۆی هەڵگیرسانی جەنگ لە دژی ئێران جیهان رۆژانە بڕی 11 ملیۆن بەرمیل نەوت لەدەست دەدات.
فاتیح بیرۆڵ سەرۆكی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە رایگەیاند، ئەم قەیرانە تەنیا سنووردار نابێت بە ناوچەكە، بەڵكو هیچ وڵاتێك لە جیهاندا لە لێكەوتە توندەكانی پارێزراو نابێت و كاریگەرییەكان هەموو كەرتەكان دەگرێتەوە.
فاتیح بیرۆڵ، سەبارەت بە هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بۆ كۆنترۆڵكردنی نرخەكان، ئاشكرایكرد، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە سەرقاڵی راوێژە بۆ ئەگەری خستنەبازاڕی بڕێكی زیاتری نەوت لە یەدەگە ستراتیژییەكان، ئەم هەنگاوەش دوای ئەوە دێت كە لە 11ی ئازاردا بڕیاری خستنەبازاڕی 400 ملیۆن بەرمیل درا وەك هەنگاوێكی پێوانەیی.