نەوا-
ماڵپەڕە جیهانییەكان رایانگەیاندوە، دوای سێ هەفتە لە پەرەسەندنی شەڕ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئێران هەڕەشەی فراوانكردنی هێرشی تۆڵەكردنەوەی زیاتری كردوەو ئامانجیەتی شوێنەكانی كات بەسەربردن و گەشتیاری لە سەرانسەری جیهاندا لە هێرشەكانیدا بپێكێت، لە هەمانكاتدا ئەمریكا رایگەیاندوە كەشتی جەنگی و هێزی دەریایی زیاتر دەنێرێت بۆ ناوچەكە.
ئەوەش باسكراوە، پێشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندبو كە ئیدارەكەی بیر لە كۆتاییهێنان بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی ناوچەكە دەكاتەوە، ئەو پەیامە تێكەڵانەش دوای ئەوە هات كە بەرزبونەوەیەكی دیكەی نرخی نەوت بازاڕی بۆرسەی ئەمریكای گرتەوە.
جێی ئاماژەیە تاوەكو ئێستا هیچ نیشانەیەك نییە بۆ كەمبونەوەو كۆتاییهاتنی شەڕی ئەمریكاو ئیسرائیل لەگەڵ ئێراندا.