ئەنجومەنی بەرگری ئێران: هێرش بكرێتە سەر دورگەكانمان كەنداو مین رێژ دەكەین

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
ئەنجومەنی بەرگریی ئێران رایگەیاندوە، وەك چۆن لە دوای هێرشەكەی سەر وێستگەی ئەتۆمی نەتەنز دەستبەجێ وێستگەی ئەتۆمی دیمۆنای ئیسرائیلیان كردە ئامانج، بێ دوو دڵی و سڵكردنەوە وەڵامی هاوشێوەیان دەبێت لە ئەگەری كردنە ئامانجی وێستگەكانی كارەبا و ژێرخانی وزەی وڵاتەكەیان.
ئاماژە بەوەشكراوە، هەر چەشنە هەوڵدانێكی دوژمن بۆ دەستدرێژی بۆ سەر كەناراوەكان و دوورگەكانی ئێران، دەبێتە هۆی ئەوەی سەرجەم رێگەكانی گەیشتن بە كەنداو بە چەندین جۆر مینی دەریایی مینڕێژ بكرێن، بەمەش كەنداو هاوشێوەی گەرووی هورمز بۆ ماوەیەكی زۆر هاتووچۆ تیایدا پەكدەكەوێت.
ئەنجومەنەكە لە كۆتایشدا دەڵێت، تەنیا رێگە بە پەڕینەوەی كەشتی ئەو وڵاتانە دەدرێت كە دوژمنایەتی ئێران ناكەن، بۆ ئەوەش دەبێت پێشوەختە هەماهەنگی بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group