وەزیری كشتوكاڵ: 20 بەنداوی بچووك و مامناوەند بەتەواوی پڕبوون و سەرڕێژبوون
2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان دەڵێت، توانیمان سوود لە باران و داهاتی ئاوی ئەمساڵ وەربگیرێت و ڕێژەیەكی زۆر باش ئاو كۆبكرێتەوە، هاوكات سەلامەتیی بەنداوەكان بپارێزرێت.
باسی لەوەشكرد،20 بەنداوی بچووك و مامناوەند لە تەواوی دەڤەرەكانی هەرێمی كوردستان، بەتەواوی پڕبوون و سەرڕێژبوون.
ئاشكراشیكرد، بەنداوی دەربەندیخان 2.3 ملیار مەتر سێجا ئاوی تێدا كۆكراوەتەوە و بەگوێرەی پلانێكی زانستی هەنگاو بە هەنگاو پڕ دەكرێت،هەروەها، بەنداوی دهۆك ڕێژەیەكی باش ئاوی زیادیكردووە و نزیكە لە پڕبوون 47 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێدایە.
بێگەرد تاڵەبانی رونیشیكردەوە، بەنداوی گۆمەسپان بڕی 20 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی كۆكردووەتەوە كە 60%ی ئاوی كۆكراوەی ئەمساڵە و بەردەوامە لە زیادبوون.