كەشناسی هەرێم: باران بارین بەردەوام دەبێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی هەرێم ، باران بارین بەردەوام دەبێت و پلەكانی گەرماش، بەراورد بە دوێنێ  كەمێك بەرز دەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئاسمانی ناوچەكە هەوری تەواو دەبێت و بارینی نمە باران و بارانی مامناوەند بەردەوام دەبێت
باسی لەوەشكرد، مەودای بینین لەنێوان  حەوت بۆ نۆ كیلۆمەتردا دەبێت و خێرای باش لە نێوان 10 بۆ 20 كیلۆمەتردا دەبێت.
سەبارەت بە كەشی سبەینێ یەكشەمەشەوە كەشناسی هەرێم دەڵێت، هاوشیوەی ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە بارانی پچڕ پچر بەردەوام دەبێت و پلەكانی گەرماش دوو بۆ سێ پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە
بە گوێرەی پێشبینییەكانیش پلەكانی گەرما بەم شیوەیە دەبێت:
هەولێر: 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 13 پلەی سیلیزی
دهۆك: 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 15 پلەی سیلیزی
پیرمام: 11 پلەی سیلیزی
سۆران: 12 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 4 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 14 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 18 پلەی سیلیزی

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group