نەوا-
وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی دەڵێت، ئەمڕۆ شەممە دابەشكردنی نەوت لە مەڵبەندی شەشەوە دەستپێدەكاتەوە.
سەلام عومەر وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایگەیاند، پێشتر لە مەڵبەندی 6 دابەشكردنی نەوت بەهۆی نەبوونی نەوتی پێویست ڕاگیرا، لە ئەمڕۆوە دابەشكردنەوەكە دەستپێدەكەنەوە و لە هەر 10 مەڵبەندەكە نەوت دابەش دەكرێت.
باسی لەوەشكرد، دابەشكردنی نەوت بەهەمان میكانیزمی پێشوو دەبێت و 100 لیتر نەوت بە بڕی 31 هەزار دینار دەدرێت بە هاوڵاتیان.
هاوكات، ئەو نەوتەی دابەشدەكرێت حكومەتی عێراق دابینی دەكات، بڕەكەی بۆ هەموو هەرێمی كوردستان 50 ملیۆن لیترە.