داوا لەحكومەتی عیراق دەكرێت زیانمەندانی بۆردومانەكانی هەولێر قەرەبو بكاتەوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر كۆبونەوەیەكی تایبەت لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی خەمڵاندنی زەرەر و زیانەكان بەڕێوەچوەو بەگوێرەی راگەیەنراوێك، كۆبونەوەكە تایبەت بوە بە هەڵسەنگاندنی ئەو زیانە مادی و مرۆییانەی كە بەهۆی هێرش و بۆردومانەكانەوە بەر ناوچەكانی سنوری پارێزگای هەولێر كەوتون، لەوبارەیەشەوە جەختكراوەتەوە پێویستە لیستی ناوی سەرجەم ئەو هاوڵاتیانەی لەڕێكەوتی 28ی شوباتەوە كە بەهۆی هێرشەكانی سەر هەولێر زەرەرمەند بون وەك بەرچاو رونیەك بۆ قەبارەی زیانەكان بە وردی ئامادە بكرێت.
هەر لە كۆبونەوەكەدا پارێزگاری هەولێر داوای لە حكومەتی فیدراڵی عیراق كردوە كە لەچوارچێوەی بودجەی فریاكەوتندا بەرپرسیارێتی یاسایی خۆی لە بەرامبەر ئەو تاوانانەی دەرهەق بە خاك و خەڵكی هەرێمی كوردستان دەكرێت هەڵبگرێت و قەرەبوی هەمو ئەو هاوڵاتی و لایەنانە بكاتەوە كە بەهۆی هێرشە تیرۆریستییەكانەوە دوچاری زیان بون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group