وەزیری پێشمەرگە: دەبێت حكومەتی عیراق بەرگری لە هەرێمی كوردستان بكات

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەركردایەتی سیاسی كورد پەیامی خۆی گەیاندوە كە هێزی پێشمەرگەو هەرێم نابنە بەشێك لەم شەڕە، ئەو گروپانەشی  هێرش دەكەن دەیانەوێت بە ناڕەواو ئەنقەست سەقامگیری هەرێمی كوردستان تێكبدەن، شەهیدبونی پێشمەرگەكانیان زیاتر هانی پێشمەرگەی كوردستان و خەڵكەكەی دەدات سوربێت لەسەر پاراستنی دەستكەوتەكانی هەرێمی كوردستان.
وەزیری پێشمەرگە وتیشی: داوا لە حكومەتی عیراق دەكەنەوە سنورێك بۆ ئەو دەستدرێژیانە دابنێت و ئەوانەی هێرش دەكەن دەستەو گروپی دیارن پێویستە رێوشوێنی یاسایی بەپەلەیان لە بەرامبەر بگیرێتەبەر بەم رێگایە دەتوانرێت رێگری لەدوبارەبونەوەو چەند بارەبونەوەی ئەم كارە تیرۆریستیانە بكرێت، حكومەتی فیدراڵیش دەبێت وەك شارەكانی تری عیراق بەرگری لە هەرێمی كوردستان بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group