رووسیا هۆشداریی دەدات لە هێرشكردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
رووسیا هۆشداریی دەدات لە هێرشكردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران و دەڵێت، مەترسی روودانی كارەساتی تیشكدانەوەی ئەتۆمی هەیە.
ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، هێرشكردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران پێشێلكاری ئاشكرای یاسا نێودەوڵەتییەكانە، وتیشی، دەبێت هەنگاوی یەكلاكەرەوە و نێودەوڵەتی بۆ كەمكردنەوەی پەرەسەندنە سەربازییەكان بنرێن.
باسی لەوەشكرد، سەررای مەترسییە بەرچاوەكان، دەستدرێژیكاران بەردەوامن لە هێرشكردنە سەر ئێران، باسی لەوەشكرد، هێرشكردنە سەر ئاوی قورسی خونداب و وێستگەی ماددەی خاوی یۆرانیۆم و وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر، پێشهاتێكی زۆر مەترسیدارە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا جەختی لەوەش كردەوە، دەبێت كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەتروندی سەركۆنەی ئەم هێرشانە بكەن و هەروەها بەرپرسانی ئەم هێرشانەش دەبێت درك بە مەترسی ئەم كارە بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group