دۆناڵد ترەمپ: ئێران هەموو شتێكی لەدەستداوە

5 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سەرۆكی ئەمریكا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، ئێران هەموو شتێكی دۆڕاندووە و ئێستا هەوڵ بۆ واژووكردنی رێككەوتنێك دەدات.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ ماركۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، ئێران هەموو شتێكی لەدەستداوە و لە پەیوەندیدایە لەگەڵیان بۆ ئەنجامدانی رێككەوتن، بەڵام دەزگاكانی راگەیاندن باسی ئەمە ناكەن.
سەرۆكی ئەمریكا سەبارەت بە ئامانجی سەربازیی وڵاتەكەی روونی كردەوە، تاكە ئامانجی ئەو لە ئێران ئەوە بوو كە نەبنە خاوەنی چەكی ئەتۆمی، دوای بەدیهێنانی ئەو ئامانجە، لە ماوەی دوو بۆ سێ هەفتەدا ئێران جێدەهێڵین و هیچ پێویستیان بە مانەوە نییە لەوێ.
لای خۆشیەوە ماركۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرایكرد، ئامانج لە جەنگ دژی ئێران، تێكشكاندن و لەناوبردنی جبەخانە موشەكییەكانی ئەو وڵاتەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group