نەوا-
عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێكەوتنێكدا رایگەیاندوە، پەیامیان داوەتە ستیڤ ڤیتكۆڤ نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە ئامادەی هەر جۆرە روبەڕوبونەوەیەكی سەربازیی وشكانین هیوادارن ئەمریكا ئەو هەڵە كوشندەیە نەكات.
عیراقچی راشیگەیاندوە، تائێستا لەبارەی دانوستاندنەوە بڕیاریان نەداوە، بەڵام مەرجەكانی ئێران بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگەكە دیارن و هیچ وەڵامێكیشیان بۆ پێشنیازە 15 خاڵەییەكەی ئەمریكا نەبوە، مەرجی ئێران دوبارە نەبونەوەی جەنگ و قەرەبو كردنەوەی زیانەكانە.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتوشیەتی: وڵاتەكەیان ئاگربەست قبوڵ ناكات و دەیانەوێت جەنگ تەنها لە ئێران نا بەڵكو لە هەمو ناوچەكە كۆتایی پێ بێت.