نەوا-
بڕیار رەشید: وەزیری تەندروستی عیراق بەڵێنی پێداین بە زیادكردنی بەشە دەرمانی پێویست بۆ نەخۆشخانەی هیوا
بڕیار رەشید ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، لە ماوەی ڕابردوو بەشێكی زۆر لە هاوڵاتیانی توشبو بەنەخۆشی شێرپەنجە سەردانیان كردون چونكە ناچار بون بۆ وەرگرتنی دەرمانی پێویست رەزامەندی وەزیری تەندروستی عیراق بەدەستبهێنن پاشان دەرمانەكەیان بۆ دابین دەكرا، هەرچەندە صالح حەسناوی وەزیری تەندروستی عیراق هەمیشە هاوكاربوە هەمو داواكارییەكانی بۆ جێبەجێ كردون، بەڵام داوامانكرد بەشەدەرمانی تەرخانكراو بۆ نەخۆشخانەی هیوا زیاد بكرێت بەپێی پێویستی نەخۆشخانەكە بێئەوەی پێویست بكات بۆ داواكاری هەر هاوڵاتیەك رەزامەندیی وەزیری تەندروستی لەسەر بدرێت.
ئەو پەرلەمانتارەی عیراق راشیگەیاندوە، وەزیری تەندروستی بەڵێنی پێداون بە زیادكردنی بەشە دەرمانی نەخۆشخانەی هیوا ئەویش دوای ئەنجامدانی كۆبونەوەیەك لەنێوان وەزارەتی تەندروستی عیراق و ئیدارەو ستافی نەخۆشخانەی هیوا بەئامادەبونیان وەك نوێنەری پارێزگای سلێمانی بۆ دیاری كردنی پێداویستی و كەموكوڕییەكانیان.