دۆناڵد ترەمپ: وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبای ئێران ئامانجی داهاتوومانن

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، ئامانجی داهاتوومان لە ئێران وێستگەكانی كارەبای ئێران دەبێت.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە پەیامێكدا كەلە تروس سۆشیاڵ  بڵاویكردوەتەوە نوسیویەتی: سوپاكەمان، كە بە جیاوازییەكی زۆر گەورەترین و بەهێزترین سوپای جیهانە، هێشتا تەنانەت دەستی نەكردووە بە وێرانكردنی ئەوەی لە ئێران ماوەتەوە.
سەرۆكی ئەمریكا ئامانجەكانی داهاتووی سوپای وڵاتەكەی دیاریكرد و وتی: پردەكان و  پاشان وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا ئامانجی داهاتوومانن، دۆناڵد ترەمپ لە كۆتایی پەیامەكەیدا رایگەیاندوە،  سەركردە نوێیەكانی ئێران دەزانن دەبێت چی  ئەنجام بدرێت .
ئەم هەڕەشەیە لە كاتێكدایە كە پێشتر ترەمپ  هۆشداری دایە ئێران بۆ كردنەویە گەروی هورمز و رایگەیاند،  لەحاڵەتی نەكردنەوەیدا وێستگەكانی وزەی ئێران وێران دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group