نەوا-
عومەر پۆڵات، وەزیری بازرگانی توركیا ڕایگەیاند كە پێنج ڕێڕەوی جێگرەوە بۆ گواستنەوەی وزە و كاڵا هەن لە ئەگەری داخستنی گەرووی هورمز، كە %20ی نەوت و غازی جیهانی پێدا تێپەڕ دەبێت.
پۆڵات لە سیمینارێكی ژووری بازرگانی لە پارێزگای "وان" ئاماژەی بەوە كرد كە ئاڵۆزییەكان و داخستنی گەرووەكە كاریگەری نەرێنی لەسەر كەرتی وزە و پترۆكیمیا هەبووە و بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی تێچووی هاوردەكردن لە ئاستی جیهاندا، هەروەها ڕایگەیاند كە هەناردەی توركیا بۆ وڵاتانی ناوچەكە لە ماوەی یەك مانگدا %40 كەمی كردووە.
وەزیری بازرگانی جەختی كردەوە كە حكومەت كار دەكات بۆ كاراكردنی پێنج ڕێگای جێگرەوە كە بریتین لە: ڕێگای وشكانی عێراق، خاكی سوریا، ڕێڕەوی سوێس و دەریای سوور، ڕێڕەوی عومان، و دەروازەكانی باشووری ئەفریقا