ئیمارات: بەرگرییە ئاسمانییەكانمان بەرپەرچی هێرشی مووشەكی و درۆنیی ئێرانیان داوەتەوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وەزارەتی بەرگریی ئیمارات رایگەیاند، بەرگرییە ئاسمانییەكانیان بەرپەرچی هێرشێكی مووشەكی و درۆنیی ئێرانیان داوەتەوە.
وەزارەتی بەرگریی ئیمارات لە راگەیەندراوێكی بەپەلەدا ئاشكرایكرد، لە چەند كاتژمێری رابردوودا بەرگرییە ئاسمانییەكانی وڵاتەكەیان روبەرووی هێرشە مووشەكی و درۆنییەكان بوونەتەوە كە لە خاكی ئێرانەوە ئاراستەیان كراوە.
جەختی لەوەش كردووەتەوە، ئەو دەنگە بەهێزانەی لە ناوچە جیاوازەكانی وڵاتەكە دەبیسترێن، دەرەنجامی كاركردنی سیستەمەكانی بەرگریی ئاسمانییە بۆ تێكشكاندنی مووشەكە بالیستییەكان، كروز و فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان.
هاوكات داوا لە هاووڵاتییان كراوە لە پاشماوەی مووشەكە تێكشكاوەكان دوور بكەونەوە و وێنەیان نەگرن، لە كاتی بینینی هەر پارچەیەكیشدا راستەوخۆ پەیوەندیان پێوە بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group