گەشتە ئاسمانییەكان بۆ سلێمانی دەستپێدەكەنەوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، وابڕیارە هێڵە ئاسمانییەكان دوایی ڕێكخستنەوەی خشتەی گەشتەكانیان، بە زووترین كات گەشتە ئاسمانییەكانیان لە (فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی) دەستپێبكەنەوە.
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و باسی لەوەكرد،(دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عێراقی) ئاسمانی عێراقی بەڕووی گەشتەئاسمانییەكاندا كردووە و بەپێی ئەو ئاگاداری نامەیەی لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عێراقی گەیشتۆتە فڕۆكەخانەمان لە ئەمڕۆوە (8-4-2026) ئاسمانی عێراق بەڕووی جوڵەی فڕۆكەوانیدا بۆ گەشتەئاسمانییەكان كرایەوە.
ئمە لە كاتێكدایە، وابڕیارە هێڵە ئاسمانییەكان بەپێی پلانی خۆیان دوایی ڕێكخستنەوەی خشتەی گەشتەكانیان، بە زووترین كات گەشتە ئاسمانییەكانیان لە (فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی) دەستپێبكەنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group