نەوا-
كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەگەری بارانبارین لە ناوچە جیا جیاكان دەبێت لەگەڵ گەواڵە بارانی لە ناكاو و هەورە بروسكەی بەهێز.
بەپێی ڕاپۆرتی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان نیمچە هەور و ناوچە شاخاوییەكان هەوری زیاتر دەبێت، ئەگەری باران بارین لە ناوچەی جیا جیا بە تایبەت ناوچە شاخاوییەكان هەیە بە شێوەی گەواڵە بارانی لە ناكاو و كە هەندێ كات هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت.
ئاماژە بەوەشدراوە، پێشبینی نمە بارانی كەم دەكرێت بۆ سەنتەری پارێزگاكان لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ بە تایبە پاڕێزگای (سلێمانی دهۆك هەڵەبجە) سەنتەری شارۆچكە و شارەدێكانی ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری گەواڵە بارانی دەبێت، لە شەودا كەشەكە تا ڕادەیەك سەقامگیر دەبێت ئاسمان بە نیمچە هەوری دەمێنێتەوە.
باسی لەوەشكردووە، كەشی سبەینێ پێنجشەممە، بە گشتی ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لە ناوچە شاخاوییەكان هەور زیاتر دەبێت، ئەگەری بارانبارین لە ناوچەی جیا جیا بە تایبەت ناوچە شاخاوییەكان لە هەندێ كاتدا پێشبینی باران بە شێوەی بارانی بەهاری و گەواڵە بارانی كورت خایەن دەبێت، هەندێ ناوچە كەشەكەی سەقامگیرە هەندێ ناوچەی تر ئەگەری لێزمە بارانی دەبێت لەگەڵ بوونی هەورە تریشقە.
كەشناسی باسی لەوەشكردوە، سەبارەت بە كاریگەری ئەو باران بارینەی پێشبینی دەكرێت بۆ سبەی پێنجشەممە سنووری پارێزگای دهۆك و ئیدارەی زاخۆ و بەشێك لە سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران و ڕاپەڕین و ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای سلێمانی هەندێ كات باران بارینی مامناوەندی دەبێت.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر: 19 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 18 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی
دهۆك: 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 23 پلەی سیلیزی
پیرمام: 15 پلەی سیلیزی
سۆران: 17 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 12 پلەی سیلیزی