چیتر پێویست ناكات هاوڵاتیان بچنە بەردەم كارگەكانی غاز

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
عومەر عەبدوڵڵا سەرۆكی لیژنەی دابەشكردنی غاز لەقائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاندوە، دابەشكردنی غاز وەك جاران و پێش جەنگەكەی لێدێتەوە رۆژانە 240 تۆن غازیان لەڕێگەی 12 بارهەڵگرەوە بۆ دێت، شەش بارهەڵگریش بۆ ناو سەنتەری شاری سلێمانی دەبێت، شەشەكەی دیكەش بۆ قەزاو ناحیەكانی چواردەوری سلێمانییە.
وتیشی، لە رۆژی شەممەوە 11/4 دەستدەكرێتەوە بە دابەشكردنی ئەو 240 تۆنە بەمەش چیتر كێشەی دابەشكردنی غاز نامێنێت و پێویست ناكات هاوڵاتیان بچنە بەردەم كارگەكانی غاز.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group