نەوا-
بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان، بڕیارە لە پاشنیوەڕۆی رۆژی یەكشەممە 12/4ـەوە دەستبەدابەشكردنی موچەی مانگی 3ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بكرێت.
وەزارەتی دارایی لەوبارەیەوە لەگەڵ راگەیاندنی خشتەی دابەشكردنی موچە هۆكاری دواكەوتنی دابەشكردنەكەی رونكردەوەو رایگەیاندوە، بەهۆی ئەوەی وەرگرتنی پارە بەشێوەی كاش لەلقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق كەوتوەتە رۆژی یەكشەممەو دواتر گواستنەوەی بۆ سەرجەم بانكەكان لەپارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكان، بۆیە داوا لە سەرجەم موچەخۆران دەكەن لەدوای كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆوە سەردانی بانكەكان بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی موچەكانیان.