بەرێوبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی: هەركەسێك ژینگە نەپارێزێت سزا دەدرێت
4 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
عەمید هۆشیار ئەحمەد بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا هۆشداری دا لە بڕینی دار و پیسكردنی ژینگە و رایگەیاند، هەركەسێك ژینگە نەپارێزێت سزا دەدرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، داوا لە هاوڵاتییان دەكەین ژینگەی هەرێمی كوردستان و سلێمانی بپارێزن، هەروەها داوا دەكەین هەركەسێك دیاردەی نەپاراستنی ژینگەی بینی ئێمە ئاگادار بكەنەوە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی سلێمانی باسی دەڵێت، داوا لە مامۆستایانی ئایینی دەكەم وتاری ئەم هەفتەیان تەرخان بكەن بۆ هۆشیاركردنەوە و پاراستنی ژینگە.
لەبارەی ئەو كەسانەی سەرپێچیان كردووە و پابەندی قەدەغەی راوەماسی نەبوون عەمید هۆشیار رایگەیاند، هەر كەسێك پابەندی قەدەغەی راوەماسی نەبووبێت دەستگیركراوە و لێپرسینەوەی لەگەڵ كراوە و رێكاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتەبەر