شارەزایەكی كەشناسی: ئەمرۆ ئەگەری بارینی تەرزەی گەورە هەییە
3 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
ئاراس جەبار شارەزای بواری كەشناسی ڕایگەیاند، لەناو هەوایەكی زۆر شێدارداین، ئەمڕۆ یەكشەممە لە كاتەكانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە، لە هەندێك لە ناوچەكانمان، هەمان ئەو تەرزە گەورانە دەبارێن كە لە ڕۆژانی ڕابردوو لە سوریا، ئەردەن و سعودییە بارین.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەری بارینی تەرزە زیاتر لە سنووری پارێزگای هەولێرە، هەروەها ڕەنگە ببێتە شوێنی سەرەكیی دروستبوونی بارستە هەورێكی سوپەرسێڵی گەورە، وە پاشان، سنووری ئیدارەی ڕاپەڕینە، ئەگەریش هەیە لە سنووری سلێمانی ببارێت، بەڵام ئەگەرەكە لاوازترە.
باسی لەوەشكرد، ڕۆژی دووشەممە هەمان ئەگەر لە هەندێك شوێنی دیكەدا هەیە، حاڵەتی ئەمجارە لە دۆخێكی گەرمتردایە، هەورەكان گەشەكردن و بەرزبوونەوەی ستونییان زیاترە وەك لە ئاسۆیی، ئەمەش دەبێتە هۆی كۆبوونەوەی چڕییەكی زۆری باران و تەرزە لە ڕووبەرێكی كەمتر.