لەساڵیادی رۆژنامەگەریدا داوا دەكرێت چاو بەكەیسی رۆژنامەنوسە دەستگیر كراوەكاندا بخشێنرێتەوە
2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
بەبۆنەی 128هەمین ساڵیادی رۆژنامەگەریی كوردییەوە لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان و سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە مافی رۆژنامەنوسان كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیان ئەنجامدا، تێیدا دیاری محەمەد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ رایگەیاند: لەمڕۆژەدا پەیام ئاڕاستەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەكان و دەسەڵاتی دادوەری دەكەن دوبارە بە كەیسی ئەو رۆژنامەنوسانەدا بچنەوە كە دەستگیركراون و لە كەیسەكانیاندا جۆرێك لە میهرەبانی بنوێنن تابگەڕێنەوەو دەست بە كاری میدیایی و رۆژنامەنوسی خۆیان بكەنەوە.
لەلایەن خۆشیەوە كاروان ئەنوەر سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان رایگەیاند، رۆژنامەنوسان مافی خۆیانە كە وەك هەر چین و توێژێكی دیكە زەوییان پێبدرێت و داوا لە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن رەزامەندی بدات بە دابەشكردنی زەوی بەسەر رۆژنامەنوساندا كە لێی بێبەشن و پێیوایە تەنها رۆژنامەنوسان زەوییان پێنەدراوە.