پرۆژەیەكی گرنگی ئاژەڵداری لەسلێمانی دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە
2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی سلێمانی بڵاویكردەوە، پرۆژەیەكی گرنگی ئاژەڵداری لەگوندی بێستانسور سەر بە ناحیەی عەربەت دروستدەكرێت بۆ ئەو مەبەستەش شاندێكی كشتوكاڵی سلێمانی و نوێنەری نەتەوەیەگرتوەكان لە عیراق و رێكخراوی فاو سەردانی گوندەكەیان كردوە.
راشیگەیاندوە، لە سەردانەكەدا كۆبونەوە لەگەڵ ژمارەیەك لەئاژەڵدارانی ناوچەكە كراوە بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژەكە كە بەسەرپەرشتی رێكخراوی فاوی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدرێت و ژمارەیەك لەو كەسانە دەگرێتەخۆ بەتایبەت ئافرەتان بۆ كاركردن لەم پرۆژەیەدا بەشێوازێكی نوێ بۆ بەخێوكرنی ئاژەڵ و بەتایبەت بۆ دروستكردنی بەرهەمە شیرەمەنییەكان بەهەمو جۆرەكانیەوە، لەچەند رۆژی داهاتوشدا دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.