نەوا-
وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ئاشكرایكرد، بەبڕی زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلار لەچوارچێوەی ئامادەكارییەكانیان كەلوپەلی هێزی ئاسمانیان لە كۆمپانیای سیستمز كڕیوە.
راشیگەیاندوە، كڕینی كەلوپەلەكان بۆ ئامادەكارییە بۆ بەرەنگاربونەوەی سیناریۆ جەنگییەكان.
لەلایەن خۆشیەوە یسرائیل كاتز وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە ئاماژەی بەوەكردوە، وەزارەتەكەی كاردەكات بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی لە بواری بەدەستهێنانی كەلوپەلی سەربازیدا تا هێزەكانیان خاوەنی ئەو پێداویستیانەبن كە بۆ جوڵەپێكرن و خێرایی لە وەڵامدانەوەكاندا پێوبستن بەبێئەوەی پشت بە فاكتەرە دەرەكییەكان ببەستن.