مانگی سوری ئێران: ئەمریكا هێرشیكردوەتە سەر كەشتییەك كە كەلوپەلی تەندروستی هەڵگرتوە

4 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
كۆمەڵەی مانگی سورو لیژنەی نیشتمانی مافی مرۆڤی كۆماری ئیسلامی ئێران لە راگەیەنراوێكی هاوبەشدا ئیدانەی ئەو هێرشەیان كرد كە كراوەتە سەر كەشتییەكی بازرگانی وڵاتەكەیان لە دەریای عومان  و رایانگەیاندوە، ئەو هێرشە پێشێلكارییەكی رونی یاسا نێودەوڵەتییەكانەو هەڕەشەیە دژی تەندروستی ئەو نەخۆشانەی پێویستیان بە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان هەیە.
كۆمەڵەی مانگی سورو لیژنەی نیشتمانی مافی مرۆزڤی ئێران راشیانگەیاندوە، لە چەند رۆژی رابردودا لەلایەن هێزەكانی ئەمریكاوە هێرشكراوەتە سەر كەشتییەكی بازرگانی لە كەناراوەكانی ئێران، ئەو كەشتییە هەڵگری كەلوپەلی سەرەتایی تەندروستی پێبوە بۆ ئەو نەخۆشانەی پێویستیان بە شوشتنی گورچیلە هەیەو كەشتییەكە سەر بە كۆمەڵەی مانگی سوری ئێران بوە، هەر بۆیە داوا دەكەن رێز لە بنەما یاساییە نێودەوڵەتیەكان بگیرێت و داواش لەئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەكەن دەستوەردانی بەپەل بكات بۆ لێكۆڵینەوە لەو هێرشەو قەرەبوكردنەوەی زیانلێكەوتوان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group