وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی: ئەمرۆ نرخی بەنزین و سوتەمەنیەكانی دیكە دادەبەزی

3 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
بەهمەن شێخ عەبدولقادر وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی لە لێدوانێكی میدیاییدا راگەیاند: لە ئێستادا نرخی سووتەمەنی لە بازاڕەكاندا ڕووی لە دابەزین كردووە، بە شێوەیەك نرخی یەك لیتر غاز بڕی 100 دینار دابەزیوە و ئێستا هەر لیترێك بوە بە 1000 دینار.
سەبارەت بە هەرزان بوونی نرخی باقی سوتەمەنییەكان رایگەیاند، لیترێك نەوتی سپی 50 دینار و لیترێك گازوایل 50 دینار دابەزیوون، هەروەها هەر سێ جۆرەكەی بەنزین (نۆرماڵ، محەسەن و سۆپەر) بۆ هەر لیترێك 25 دینار لە نرخەكەی دابەزیوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group