سعوودییە بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی بە ڤیزەی گەشتیاری قەدەغەكرد

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
هۆشدارییەكی توند لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی سعودیا دەرچوو بۆ ئەو كەسانەی بە ڤیزەی گەشتیاری هەوڵی بەجێگەیاندنی حەج دەدەن.
وەزارەتی ناوخۆی سعوودییە لە راگەیەنراوێكدا هۆشدارییەكی توندی لەبارەی پرۆسەی حەجی ئەمساڵەوە بڵاوكردەوە و  ئاشكرایكرد، هەركەسێك بیەوێت بە ڤیزەی گەشتیاری لە وەرزی حەجدا سەردانی مەككە و مەدینە بكات بۆ بەجێگەیاندنی ئەركی حەج و دەستگیر بكرێت، سزاكەی لە 100 هەزار ریاڵ كەمتر نابێت، كەیەكسانە بە نزیكەی 26 هەزار دۆلار.
هەروەها، وەزارەتی ناوخۆی سعوودییە داوا لە هەموو حاجییەكان دەكات پابەندی رێنماییەكان بن بۆ ئەوەی پرۆسەی حەجی ئەمساڵ بەبێ گرفت بەڕێوەبچێت،جەختی لەوەشكردەوە، بەپێچەوانەوە سەرپێچیكاران رووبەڕووی سزای توندی ئیداری دەبنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group