لە هەرێمی كوردستان نزیكەی 4 هەزار منداڵ نیشانەكانی ئۆتیزمیان هەیە

58 خولەک پێش ئێستا

نەوا-
سەنتەرێكی ئۆتیزم لە قەڵادزێ كرایەوەو كوێستان محەمەد وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەماوەیەكی كورتدا 3 سەنتەری ئۆتیزمیان كردوەتەوەو بەپێی ئامارەكانی وەزارەتیشیان لە هەرێمی كوردستان 3 هەزارو 927 منداڵ هەڵگری نیشانەكانی ئۆتیزمن، بەڵام لەو ژمارەیە تەنها 310 منداڵیان موچەیان هەیە.
جێی ئاماژەیە لە هەرێمی كوردستان 70 سەنتەری راهێنانی ئۆتیزم هەن 56 سەنتەریان كەرتی تایبەتن و 14 سەنتەریشیان حكومین كە یەك هەزارو 756 منداڵ راهێنانی تێدا وەردەگرن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group