نەوا-
لە راگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی هۆشداری دایە شۆفێران و بڵاویكردوەتەوە كە ئەو نمە بارانەی دەبارێت و تاكۆتایی ئەم شەپۆلە خۆڵبارینەی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە زۆر مەترسیدارترە لە هەر نمە بارانێكی دیكەی وەزی زستان و بەهار.
راشیگەیاندوە، هۆكاری مەترسیدارییەكەی ئەوەیە كە ئەو خۆڵ و تۆزەی داباریوە لەسەر شەقامەكان لینجی و خزین دروست دەكات لەسەر رێگاكان و شەقامەكان لەناو و دەروەی شارەكان و زۆر بەتایبەتی لە پێچەكاندا ئەگەری خزان و نەمانی كۆنترۆڵ و روداوی هاتوچۆیی دروست دەكات، هیوادارن بەوریاییەكی زیاترو بەخێرایی یاسایی و گونجاو شۆفێری بكەن .