نێچیرڤان بارزانی: پشتگیریی لە پرۆسەی سیاسی عیراق دەكەین

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ بەغدا لەگەڵ سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی كۆبوەوە.
بەپێی راگەیەنراوێك، لە كۆبونەوەكەدا پرۆسەی سیاسی عیراق و هەوڵەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق تاوتوێ كراون، جەخت لەپێكهێنانی حكومەتێك كراوە كە وەڵامدەرەوەی ئاڵنگارییەكانی قۆناغەكەو چاوەڕوانی و داواكارییەكانی هەمو پێكهاتەكانی عیراق بێت.
هەروەها ، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی هاریكاریی نێوان لایەنە سیاسییەكان و كاری پێكەوەیی كردوەتەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی وڵات، بەتایبەتی كێشەكانی هەولێرو بەغدا لەسەر بنەمای دەستور، هەروەك جەخت لە پاراستنی ئارامی، سەقامگیری و سەروەریی عیراق كراوەتەوە.
هەر لە راگەیەنراوەكەدا هاتوە كە نێچیرڤان بارزانی دوپاتیكردوەتەوە كە هەرێمی كوردستان پشتگیری لە پرۆسەی سیاسیی عیراق دەكات و هەمو هاوكارییەكی پێویست بۆ سەرخستنی هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق پێشكەش دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group