وەزیری تەندروستی: 98٪ دەرمانی بێ كوالیتی و قاچاخ لە بازاڕدا نەماوە

57 خولەک پێش ئێستا

نەوا-
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە،  تا رێژەی 98٪ دەرمانی بێ كوالیتی و قاچاخ لە بازاڕدا نەماوەو نرخی دەرمان بەڕێژەی 17٪ دابەزێنراوە كە ئەمەش نزیكەی 300 ملیار دیناری بۆ گیرفانی هاوڵاتیان گەڕاندوەتەوە.
وەزیری تەندروستی وتیشی، لەم كابینەیەی حكومەتدا 31 نەخۆشخانەو 21 سەنتەری پسپۆڕی نوێ دروستكراون، لەگەڵ بە ئەلكترۆنیكردنی سیستمی تەندروستی و رێكخستنەوەی فریاكەوتنەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا هەرێمی كوردستان بوەتە ناوەندێكی زانستی و گەشتیاریی تەندروستی، تەنانەت وڵاتی ئوردن متمانەی بە 9 نەخۆشخانەی هەرێم هەیە وەك سەنتەری راهێنان بۆ پێدانی بۆردی ئوردنی.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group